کتێبی 'ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی' کشاناک قەدەغە کرا
دادگای ئیزمیر سەبارەت بە کتێبی 'ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی' گوڵتان کشاناک بڕیاری قەدەغەکردنی دەرکرد.
دادگای ئیزمیر سەبارەت بە کتێبی 'ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی' گوڵتان کشاناک بڕیاری قەدەغەکردنی دەرکرد.
دادگای ئیزمیر لەسەر داوای داواکاری گشتی کۆماری ئیزمیر بڕیاری قەدەغەکردنی هەردوو کتێبی 'ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی' و 'کچانی کۆبانێ' دەرکرد.
کتێبی 'کچانی کۆبانێ' ڕۆژنامەوان و نوسەری ئەمریکی گایلی لیممۆن نوسیوێتی، ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە بەرخۆدانی ژنانی کورد لە دژی چەتەکانی داعش دەکات.
هەرچی کتێبی 'ڕەنگی مۆری سیاسەتی کوردی' گوڵتان کشاناک دەربارەی ئەو ژنە کوردانەیە کە لە ئەنجامی تێکۆشانی سیاسی کورددا دەستگیرکراون، هەروەها لە کتێبەکەدا تیشک خراوەتەسەر تێکۆشانی سیاسی ژنانی کورد.