کودەتای قەیوم لە دەنیزلی و مێرسین شەرمەزار کرا
لە دەنیزلی و مێرسین دژ بە کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پەیامی "ئێمە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین، ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" دووپات کرایەوە.
لە دەنیزلی و مێرسین دژ بە کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پەیامی "ئێمە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین، ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" دووپات کرایەوە.
هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی لە دەنیزلی لە دژی کودەتای قەیوم لە بەردەم بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی مەرەکەزەفەندی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا پانکارتی"ئیرادەی گەل دەستبەسەر ناکرێت. نا بۆ قەیوم" "ئێمە سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکەین"، "لە دژی قەیوم دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە، لە ناو ئێمەدا بن" و "شارەوانییەکان هی ئێمەن و ڕێگا بە دەستبەسەرکردن نادەین" بەرزکرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا درووشمی "شان بە شان دژ بە فاشیزم" و " ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" دووپات کرایەوە.
بەڕێوەبەری دەم پارتی لە مەرکەزەفەندی توگچە جەیلان قسەی کرد و وتی، "ئیدارەی خۆجێی شارەوانییەکانی گەل گۆڕاون بۆ بنکەی پۆلیس و گەمارۆ دراون. ئەمە نیشانەی پێشێلکردنی ڕەوایەتی دیموکراسییە. ئەوانەی دەڵێن ئێمە دژی کودەتاین خۆیان بوونەتە کودەتاچی. گەلانی تورکیا هەرگیز ملکەچی ئەم ستەم و چەوساندنەوەیە نابن."
مێرسین
پلاتفۆرمی ژنانی مێرسین لە بەردەم پوزچو کۆتۆن دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد. هاوسەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز، نوریە ئەرسەلان و هاوسەرۆکی دەم پارتی لە مێرسین بەدریە کوش بەشداری چالاکییەکە بوون و پانکارتی"ژن قەیومی ناوێت" "قەیوم دەبێت بچێت و ژن سەربکەوێت" و "قەیوم دەچێت و ژن دێت" بەرزکرایەوە و درووشمی، "با ئاکەپە دەست لە ئیرادەی ئێمە هەڵگرێت" بەرزکرایەوە.
بەناوی پلاتفۆرمەکەوە ئیرەم سەرین جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلن و لەگەڵ گولستان سۆنوک دڤریم دەمیر و سانیە بایرام دەبن، وتی، "چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ ٢٥ تشرینی دووەم کە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، ئێمە جارێکی تر دووبارەی دەکەینەوە، دەست لە سەپاندنی قەیوم دژ بە ئیرادەی ژنان هەڵگرن. ئێمە باش دەزانین کە دەسەڵاتداریی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک و سیاسەتێکی بێ ماف کردن هەوڵ دەدات بوونی خۆی بپارێزێت. بەرامبەر بەو سیاسەتە داگیرکارانە ئێمەی ژن دەبێت ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی یەکسان بەیەکەوە بپارێزین و درێژە بە تێکۆشانی خۆمان بدەین."