کورد و ژاپۆنیەکان پێکەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد

جەژنی نەورۆز لە پارێزگای سایتاما لە باکوری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لەلایەن کوردستانی و دۆستە ژاپۆنییەکانیانەوە بە جۆشەوە پیرۆزکرا.

کوردستانیان لە ناوچە جیاوازەکانی ژاپۆنەوە بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون و ڕوویانکردە پارکی ئاکیگاسی شاری سایتاما.

بێجگە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت و پەرلەمانتارانی ژاپۆن، کوردان و ژاپۆنییەکان و نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمەڵەی چاندی کوردی ژاپۆنەوە ڕێکخراوە و ژاپۆنییەکان بەگەرمی بەدەم ئاهەنگەکەوە چوون.

ئاهەنگەکە بوو بە پلاتفۆرمی پشتگیری ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان بۆ گەلی کورد و ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد.