کوردان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایان ئیدانە کرد

ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ڕۆیشتبوو بۆ ووپێرتال لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW) و لەلایەن کوردستانیانی ئەو ویلایەتەوە ئیدانە کرا، کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا.

ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ڕۆیشتبوو بۆ ووپێرتال لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW) و کاتێک بایربۆک قسەی کرد، لەلایەن کوردانی دانیشتووی ڕاین ویستفالیای باکوورەوە ئیدانە کرا.

کوردستانیان لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "کوردستان بپارێزە" بەرزکردبووە و بە وتنەوەی دروشمەکانی "پارە و چەکی ئەڵمانیا لەسەرتاسەری جیهان بۆ کوشتنی خەڵک بەکاردەهێنرێن!"، "تانکە ئەڵمانییەکان لە کوردستان بۆ دەرەوە!"، "ئەڵمانیا پشتیوانیی دارایی دەکات و ئەردۆغانیش بۆردومان دەکات!" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیان ئیدانە کرد.

ژ.ت