کوردانی فینلەندا لە کۆبونەوەیەکدا دۆخی کوردستانیان هەڵسەنگاند

لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا کوردستانیان بە بەشداری رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لە فینلەندا کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە لە کۆمەڵەی کوردی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا. لە کۆبونەوەکەدا دۆخی سیاسی کوردستانیان شیکرایەوە.

رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد و سڵاوی بەڕێوەبەرایەتی ئازادی گەیاندە گەل و رایگەیاند، دوژمن بۆ ئەوەی رێگری لە تەڤگەری ئازادی بکات، لەگەڵ هەموو لایەک و هێزێک هاوپەیمانی ئەنجام دەدات، بەڵام ناتوانێت ئامانجەکانی جێبەجێ بکات. کارتال باسی ئەوەشی کرد کە هاوکاری سەرەکی دوژمن لەدژی تەڤگەری ئازادی، پەدەکەیە و وتی، "داگیرکەران زۆر پلانی قێزەون لە رێگەی پەدەکەوە ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورک چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی لە بەرانبەر گەریلا بەکاردەهێنێت."

لە کۆبونەوەکەدا شوکرو سەرحەد (یاسین بولوت ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە و مام بەشیر شەنگالی (حەسەن دوتار) ئەندامێ کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی بەبیرهێنرایەوە.

ف.ق