کوردانی رووسیا لە دژی هێرشی نەژادپەرەستان لە تورکیا راپەڕین

کوردان لە رووسیا لە دژی هێرشە نەژادپەرەستییەکان، کە بە پاساوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا دەکرێنە سەر کوردان، چالاکییان ئەنجامدا و هێرشەکانیان ئیدانە کرد.

ژنانی کورد لە گوندی پەرەکۆپۆنۆڤ لە ناوچەى یەرشۆڤ لە هەرێمی ساراتۆڤ لە رووسیا کۆبوونەوە و سیاسەتی "رەق و نفرەتی" دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.

ژنان ناڕەزایەتییان لە دژی هێرشە نەژادپەرەستییەکان نیشاندا، کە لەم دواییانەدا و بە تایبەتی کۆمەڵکوژکردنی ٧ کەسی یەک بنەماڵەى کورد لە ناوچەی مەرامی قۆنیا-یان بە بیرهێنایەو و ئەو تاوانە نەژادپەرەستییەیان ئیدانە کرد.

ژنان باسیان لە هێرشی نەژادپەرەستان لە دژی کوردان کرد، کە بە پاساوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان روویانداوە و سەرنجیان خستە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ژنان رایانگەیاند، تاکە رێگای چارەسەری ئیمراڵییە.

گۆزەل یوسوبۆڤا بە ناوی کۆمیتەى ژنان لە ئەنجوومەنی کوردان لە یەرشۆڤ وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، هێرشەکان لە دژی کوردان ئاسایی نین و ئامانجی هێرشەکان و پشتی ئەو هێرشانە بۆ کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەى گەلی کوردە.

یوسوبۆڤا رایگەیاند، کورد لە دژی ئەو هێرشە نەژادپەرەستییانە دەبێت هۆشیار و هەستیار بێت و پارێزگاری لە خۆیان بکەن و وتی، "دەوڵەتی تورکی فاشیست لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە گورزی قورسی لێدراوە، دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە کە ناتوانن خۆیان لە بەرامبەر ئەوەدا رابگرن، دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی کورد".

یۆسۆبۆڤا ناڕەزایەتیی نیشانی هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتی تورک دا و داوای لە پەدەکە کرد دەست لەو کارانەى ئێستا و ئەو هێڵەى ئێستا لە سەریەتی هەڵگرێت.

یوسۆبۆڤا رایگەیاند، کورد تەنها دەتوانێت بە یەکێتی و یەکگرتووی بەر بەو هێرشانە بگرێت و دەبێت هەموو کوردێک لە دژی ئەو ھێرشانە لە جموجوڵ و هەوڵدا بێت.

ژ.ت