کوردستانیان لە روسیا ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد
لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کوردستانیان هەنگاوی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، ١٥ی تەباخ کوردی لە لەناوچوون رزگار کرد.
لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کوردستانیان هەنگاوی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، ١٥ی تەباخ کوردی لە لەناوچوون رزگار کرد.
کوردانی مۆسکۆی پایتەختی روسیا ساڵیادی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد.
کوردستانیان لە ماڵی کەڵتوری لوناچارسکی لە مۆسکۆ کۆبونەوە و یادی شەهیدانیان کردەوە.
سەرۆکی یەکێتی دەزگای کۆمەڵگای کوردی نێونەتەوەیی عارف ئەزمانی جەژنی ژیانەوەی لە رێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد.
ئەزمانی رایگەیاند، کورد لە سایەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەکەکە لە لەناوچون رزگارکران و وتی، "ئێمە چالاکی هەڤاڵ عەگید و هەڤاڵەکانی لە دهێ و شەمزینان پیرۆز دەکەین."
ئەزمانی هەروەها یادی بەرخۆدانی رۆژوی مردنی گەورەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە مەزلۆم دۆغان، کەمال پیر، خەیری دورموش و فەرهاد کورتای کردەوە و رایگەیاند، کوردان لە سایەی ئەو بەرخۆدانە دەستکەوتیان بەدەستهێناوە.
تەرا قادر سەرۆکی ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی کوردی ڤیەناش وتی، "ژنانی کورد لە سایەی ١٥ی تەباخ خۆیان رێکخستن کرد و لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا رۆڵی پێشەنگایەتیان وەرگرت. ژنانی کورد و هەروەها ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ١٥ی تەباخ هەبوونی خۆیان بەدەستهێنا."
رەشاد بەناڤ نوێنەری بەرێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش رایگەیاند، دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە چار بەشی کوردستان و ئاستی ئەمڕۆ لە سایەی روحی فیدایی ١٥ی تەباخ بەدەستهێنراون.
لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندانی کورد بەرفین مامەدۆڤ، هونەرمەند زاهار و هۆزان سەیران حەجیەڤ بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.
ف.ق