کوردستانیان لە ستۆکهۆلم هێرشی سەر شەنگالیان ئیدانە کرد

لە چوارچێوەی بانگەوازی کەجەدەکە ئەوروپادا کورستانیان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر شەنگال ئیدانەکرد.

کوردستانیان لەسەر داوای کەجەدەکە ئەوروپا بۆ ئیدانەکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال رژانە سەر شەقامەکان.

کوردستانیان لە ستۆکهۆلم بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و پاکتاوکار لە ناوەندی شاردا چالاکییەکیان رێکخست.

لە چالاکییەکەدا، کە زۆر بە خێرایی رێکخرا، پۆستەرەکان بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی دژ بە یاسا نێونەتەوەییەکان و دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورک بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکەدا بێ راوەستان دروشمی "بکوژ ئەردۆغان" و "دەست لە خوێنی کوردان هەڵگرن" دەوترایەوە.

ژ.ت