کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم هێرشی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد
کوردستانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە میتینگێکی جەماوەری هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە میتینگێکی جەماوەری هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە، ئەندامانی ڕیکخستن، دەزگا و ناوەندە کوردیەکان لە ستۆکهۆڵم بە ئاڵ و نیشانەکانیان کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی سیرگیلس تۆرگیت کۆبونەوە و میتینگیان ئەنجامدا.
لە میتینگەکەدا کە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، راگەیەنراوێک بە زامنی سویدی خوێندرایەوە و داوا لە رای گشتی گەلی کورد کرا کە هەستیار بن.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، " پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە لەنێوان کورداندا هیچ جیاوازیەک نییە، ئەم شەرە شەڕی خیانەت و نەیارانە. پێویستە هەموو گەلی کورد ، خیانەت و هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک ببینێت و لە بەرانبەر ئەمەش بێدەنگ نەبێت."
لە گۆڕەپانی چالاکیەکەدا پانکارتێکی زۆر بە دروشمی ' بکوژی منداڵان ئەردۆغان' ، ' دەست لە خوێنڕشتنی کورد هەبگرە' و ' هێرشی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بوەستێنن' بەرزکرانەوە. لە چالاکیەکەدا هەروەها بێوەستان دروشمی ' بکوژ ئەردۆغان' ، ' بمرێت زیانەت' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' وترانەوە.
چالاکی بە خوێندنی سرودی چەرخی شۆڕش کۆتایی هات.
ف.ق