بە دیمەن

کوردستانیان لە ئەوروپا بە شێوەی جەماوەری پێشوازییان لە بانگەوازە مێژووییەکە کرد

کوردستانیان لە ئەوروپا بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بە شێوەی جەماوەری تەماشاکرد.

شاندی ئیمراڵی دوای ئەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجام دا، بانگەوازە مێژووییەکەی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکرایەوە. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەد، وان و شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر شاشەی گەورە نیشان درا. کوردستانیان لە ئەوروپا پەیوەست بە بانگەوازەکەی کەجەدەکە-ئە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک کۆبوونەوە و گەواهیدەری بانگەوازە مێژووییەکە بوون.

کۆڵن

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە گرنگییەکی مەزنەوە تەماشایان کرد. کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی کۆڵن کۆبوونەوە، لێدوانەکەی ڕێبەر ئاپۆیان هەڵسەنگاند.

دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازە مێژووییەکە کوردستانیان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

کوردستانیان دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازە مێژووییەکە ئاماژەیان بەوەکرد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆن. لێدوانەکە بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێکرا.

هۆزان جۆمەرت وەک بەشداربووانی دیکە تەماشای بانگەوازە مێژووییەکەی کرد و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە ساڵان بانگەوازی چارەسەری بە ڕێگەی یاسایی و دیموکراسی دەکات. ئەمە دۆخێکی نوێ نییە. گەر زەمینەی یاسای و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دابمەزرێت، هەموو کەسێک سەردەکەوێت".

هونەرمەند بەرماڵ چەم گوتی: "ئەو پڕۆسەی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە پێویستە هەموو پارت و هونەرمەندانمان، خاوەندارێتی لێ بکەن و بە هێزتری بکەین".

لەندەن

کوردستانیان و دۆستانیان بۆ تەماشاکردنی بانگەوازە مێژووییەکە لە بینای کەجەجە کۆبوونەوە.

کاسڵ

کۆپنهاگن

کوردان و دۆستانیان لە دانیمارک دەژین بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بە جۆش و خرۆشکی مەزن لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دانیمارک تەماشا کرد.

جەماوەر دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازەکە بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی گەریلا"یان بەرزکردەوە.