کوردستانیان لە ئەوروپا لەبەرانبەر داگیرکەری و خیانەت هەستانە سەرپێ
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە رژانە نێو گۆڕەپانەکان.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە رژانە نێو گۆڕەپانەکان.
لە زۆر شاری وڵاتانی ئەوروپا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هاوکاری پەدەکە بە ڕێپیوان و میتینگ شەرمەزارکران.
ئۆسلۆ
لە ئۆسلۆ پایتەختی نەرویچ بە پیشەنگایەتی نەجەدەکە هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لەبەردەم کۆنسۆڵخانەی تورک کۆبونەوە و هێرشی داگیرکەری بە پشتگیری پەدەکە شەرمەزار کرد. لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن ئایسەر یوجە هاوسەرۆکی نەجەدەکە ئۆسلۆ خوێندرایەوە، راگەیەنرا کە گەلی کورد بێدەنگ نامێنێت و بەرخۆدان دەکەن.
لەسەر ناوی پارتی سەوزی نەرویچ هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکران.
لە چالاکیەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.
هەلسنکی
لە هەلسنکی پایتەختی فینلەنداش کوردستانیان و دۆستەکانیان بە هەمان مەبەست لە کاتژمێر ١٥:٠٠ کۆبونەوە هێرشی داگیرکەری و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
چالاکیەکە بە بەشداری تەڤگەری گۆڕان و کۆمەڵە و ڕێکخستنی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی ئێران ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە، ڕێکخستنە کوردیەکان و وێنەری ڕێبەر ئۆجالان بەرز کرانەوە.
لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوە کرا کە هێرشەکان بە بەشداری پێشمەرگەی رۆژ و زێرەڤانی ئەنجام دەدرێت و هێرشی داگیرکەری و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا.
کوردستانیان بە زمانی کوردی و فینلەندی بڵاوکراوەیان لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاوکردەوە.
ئارهوس
لە شاری ئارهوسی دانیمارک هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی شارەوانی کۆبونەوە و چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا. چالاکی لەلایەن راگەیاندنەکانی دانیمارک و عەرەبیەوە ڕۆماڵکرا.
لە چالاکیەکەدا ماریا تەمپانۆرەسی پەرلەمانتار وسەی کرد و سڵاوی بۆ بەرخۆدانی گەریلا نارد.
چالاکی بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بمرێت خیانەت کۆتایی هات.
باسیل
لە شاری باسیلی سویسرا بە هەزاران کەس لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری کۆبونەوە.
زۆر کەسایەتی ئەو وڵاتەش بەشداریان کرد و بە هەزاران کەس بەشدار بوون و ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەرزکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا ئیسماعیل کاردەش هاوسەرۆکی جەدەکەسە قسەی کرد و وتی، فرمێسکیان بۆ ئوکراینا دەڕژێت بەڵام بۆ کورد ناڕژێت. گەلی کورد بە چەکی کیمیایی دەکوژرێت. وڵاتانی ئەوروپا بێدەنگن. ئەم بێدەنگیە قبوڵنەکراوە و پێویستە وڵاتانی ئەوروپا ئەم بیدەنگیە بشکێنن.
دواتر زۆزان سەرحەد ئەندامی تەژەکە قسەی کرد و وتی، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو هێزی ناتۆ هێرشی سەر کورد دەکات. ئەم هێرشە بە فەرمانی ناتۆ ئەنجام دەدرێت. لەبەرانبەری بەرخۆدانێکی بێوێنە هەیە. گەریلاکانی کورد پلانەکان تێکدەشکینن. ئەم وڵاتە بۆ خیانەت و داگیرکەران نامێنێت.
لینز
کوردستانیان لە شاری لینزی نەمسا کۆبونەوە و هێرشی داگیرکەریان بە پشتگیری بارزانی شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا بە زمانی ئەڵمانیا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و راگەیەنرا کە ئەوروپا و هەموو جیهان قەرزاری کورد و شەرڤانانی کورد کە داعشیان تێکشکاند و پێویستە قەرزی خۆیان بدەنەوە.
بۆردیخ
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری بۆردیخی فەڕەنسا کۆبونەوە و هێرشی تورک و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد. کوردستانیان لە گۆڕەپانی ستالینگراد کۆبونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا و کوردستان و بەرخۆدان و بژی سەرۆک ئاپۆ وترانەوە.
ف.ق