کوردستانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین تاجەگوڵینەی ڕەشیان دانا

ئەو وڵاتپارێزانەی لە چالاکییەک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات لەبەرەم کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین کوژران، یادکرانەوە.

کوردستانیان بە ناوەکانی سەما ئاڵپ و موستەفا کورد و ئەحمەد ئاجار و سینان کاراکوش، پێش ٢٥ ساڵ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی ئیسرائیل چالاکیا ئەنجامدا، لە ئەنجامی گولەبارانی هێزەکانی ئیسرائیل کوژران.

کوردستانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی وڵاتپارێزەکان، تاجە گوڵینەی ڕەشیان لەبەردەم کونسوڵخانەی ئیسرائیل دانا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی ناڤ بەرلین ڕێکخرا، هاوسەرۆکی ناڤ بەرلین، حوسەین ئەڵماز گوتی: "لە کەسێتی ئەو وڵاتپارێزانەی لە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ لێرەدا کوژران، هەموو شەهیدانی کوردستان یاد دەکەمەوە. پێش هەموو شت دەبێت شایستەی شەهیدان بین. پێویستە شوێنی ئەو شەهیدانە بکەوین کە ڕێگەی ئێمەیان ڕۆشن کردەوە".

لە شوێنی کوژرانی وڵاتپارێزەکان، گوڵ دانرا.