کوردستانیان لە ئەوروپا لە 25ی کانوونی دووەمەوە وەک هەموو هەفتەیەک لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە بەردەم نوسینگەی جنێفی یوئێن لە سویسرا دانیشتنێکیان دەستپێکرد و ئەم هەفتەیەش بە داواکاری ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
چالاکوانان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا گەیشتنە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتژمێر 13:00 گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
چالاکیەکەدا بە ڕێزگرتن لە 7 گەریلایە دەستیپێکرد کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە خەلیفان شەهید کران.
ساڵح ساغلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی جنێڤ لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە بەم هێرشانە کە ئامانجەکەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی گەلی کوردە، دەوڵەتی تورک لەبەر چاوی جیهان تاوان ئەنجام دەدات و بە گازی کیمیایی بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات.
ساغلام گۆتی، "پێویستە پێش هەموو شتێک ڕێکخراوی UN و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شاندێک بۆ لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و کیمیایی کە مرۆڤ و سروشت دەکاتە ئامانج پێک بهێنێت.
ساغلام بەبیری هێنایەوە کە ئەو هێرشانە هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و رایگەیاند، هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبن بۆ تەشهیرکردنی هێرش و کوشتار و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و بەڕێوەبەرانی پەدەکە.
ف.ق