کوردستانیان و دۆستە ئیتاڵیەکانیان نەورۆزیان پیرۆز کرد

لە شاری پیسای ئیتاڵیا، کوردستانیان و دۆستە ئیتاڵیەکانیان نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە ئێوارەی ٢٥ی ئازار سازکرا. ئاگر کرایەوە و زۆر کەس بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لە کۆمیتەی کورد، مانگی سووری کوردستان – ئیتاڵیا و مالی ژندا ئاماژە بە گرنگی پپشتگیری لە گەلی کوردکرا. هەروەها گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هێرشی داگیرکەری و قەیرانی سیاسی – ئابوری و کۆمەڵایەتی لە تورک بەبیرهێنرانەوە.

دواتر هونەرمەندان شاهی عەبدی و هۆزان چیا گۆرانیان وت و بەشداربووان لە دەوری ئاگر هەڵپەڕین. سوسیالیستێکی ئیتاڵیش هونەرەکەی پێشکەش کرد.

لە کاتی چالاکی نەورۆزدا بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات هاوکاری کۆکرایەوە.

ف.ق