کوشتنی نارین شەرمەزار کرا، ٦ کەس دەستبەسەرکران
کوشتنی نارین گوران (٨ ساڵ) شەرمەزار کرا، پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ و ٦ کەسی دەستبەسەرکرد.
کوشتنی نارین گوران (٨ ساڵ) شەرمەزار کرا، پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ و ٦ کەسی دەستبەسەرکرد.
ناڕەزایەتییەکان دژی کوشتنی نارین گوران (٨ ساڵ) کە ٢١ ی ئاب لە گەڕەکی چولی ناوچەی ڕێزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو، تەرمەکەی پاش ١٩ ڕۆژ دۆزرایەوە، بەردەوامە.
بەم بۆنەیەوە لە شارەکانی ئەدەنە و هاتای و ئیستەنبوڵ و ئامەد چالاکیی ناڕەزایەتی جیاواز ئەنجامدرا، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکان بوون. درووشم و پانکارتەکان بەرزکرایەوە، ئاماژە بەوە کرا دەسەڵات بکوژی ژنان و مناڵان دەپارێزێت. کوشتنی نارین ڕووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکو تاوانێکی ڕێکخراوە.
پاش تەواوبوونی چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ، پۆلیس هێرشی کردە سەر گەنجان و ٦ کەس بە لێدان دەستبەسەرکران، گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشم وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.
لە چالاکییەکاندا بانگەواز کرا بۆ تێکۆشان دژی سیاسەتەکانی دەوڵەت دژی مناڵان، دووپاتکرایەوە تا دۆزینەوەی بکوژانی نارین تێکۆشان بەردەوام دەبێت.