لە ٣ شاران چالاکی بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون بەڕێوەچوو

ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنەکان لە ئامەد، ئێلح و ئەزمیر، بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژراون چالاکی بەڕێوە چوو.

بێسەروشوێن کراوان

ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیحەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێنەکراوان بۆ جاری ٧٩١ لە ئامەد پارکی کۆشویۆلۆ- ناوچەی ڕێزان کۆبوونەوە. نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. لەو ڕووداوەدا، داوای لێپرسینەوە لە فایلەکانی یەکەمین سەرۆکەکانی لقی ئامەد، کە لە ٤ی نیسانی ١٩٩٤، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بیسەروشوێن کران.

ئێرجان یڵماز، بەرپرسی لقی ئامەدئ ئیحەدە، بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی مافەکان ڕێوشوێن دەگرنەبەر ناڕەزایەتی نیشاندا.

ئێلح

لە ئێلح، کەسوکاری بێسەروشوێنەکان و ئەندامانی ئیحد لە هەفتەی ٦٢٧ی چالاکییەکانیاندا لە بەردەم یادەوەری مافی مرۆڤ کۆبوونەوە. لەم هەفتەیەدا داوای بەدوادا چون بۆ مەحموود دەمیرەل کرا  کە لە ٢ی نیسانی ١٩٩٤ ڕفێندرا و هیچ زانیارییەک لەسەری نەدراوە.

ئیزمیر

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیحد لقی ئیزمیر، هەر دوو هەفتە جارێک لە بەردەم سۆمەربانک چالاکییەکەیان ئەنجام دەدەن. هەرجار داوای بەدواداچون بۆ کەسێک دەکرێت، ئەمجارە داوای سەباحەدین کورت کرا کە لە ٣٠ی ئاداری ١٩٧٢دا کوژرا و شوێنی ناشتنی نادیارە.