لە ٣٢ شار دەنگدان کۆتایی هات
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە ٣٢ شار کۆتاییهات.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە ٣٢ شار کۆتاییهات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دەستی پێ کرد. لە شارەکانی ئاگری و چەولیگ و بەدلیس و ئامەد و خارپێت و ئەرزینگان و ئەرزەڕۆم و دیلۆک و سەمسور و جولەمێرگ و قەرس و مەڵەتی و گومگوم و مێردین و موش و سێرت و سێواس و دێرسیم و ڕحا و وان و ئێلح و شەرناخ و ئیدر و کلس و گیرسون و گوموشان و ئۆردو و ڕیزە و ترابزۆن و بایبورت، پرۆسەی دەنگدان کۆتایی هات.
لە ٤٩ شاری تر دەنگدان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.