لە باشووری فەرەنسا ڕێپێوان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
هەزاران کەس لە باشووری فەرەنسا ڕوویانکردە مارسیلیا و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
هەزاران کەس لە باشووری فەرەنسا ڕوویانکردە مارسیلیا و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
هەزاران کەس لە شارە جیاوازەکانی فەرەنسا بە داخوازی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" هاتنە مارسیلیا، چالاکییەکە لەلاین مەجلیسی دیموکراتیکی مارسیلیا و مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان ئەنجامدرا، جەماوەر لە بۆردیۆ و نانس و لیۆن و نیس و ئاڤیگنۆنەوە هاتن و بەشدارییان لە چالاکییەکە کرد.
جەماوەر لە شەقامی کانابیر کۆبوونەوە و بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" تا بینای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانیان کرد.
وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ژن ژیان ئازادی" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" هەڵگیرا.
لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامی پارتی سەوزی فەرەنسا، ئەمین کەساجی گوتی: "بەرخۆدان و کەلتووی ڕیشەداکوتراوی کورد ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا شین دەبێت. ئەم بەرخۆدانە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیش فەراهەم دەکات".
وتەبێژی مەجلیسی گەلی مارسیلیا ئەرهان کارایازی ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانێک درێژە بە چالاکی دەدەن، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ فشاری زیاتر بکەن، گوتی: "تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەر پلاتفۆرمێک بەردەوام دەبێت".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.