لە بۆنی ئەڵمانیا کۆنفڕانسی دامەزرێنەری دەستپێشخەری عەفرین ئەنجامدرا

بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، رۆژنامەڤانان و چالاکوانان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا، کۆنفڕانسی دامەزرێنەری دەستپێشخەری عەفرین بۆ وەستاندنی قڕکردن و شەڕ لەسەر گەلی کورد ئەنجامدرا.

کۆنفڕانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.

ئامانجی کۆنفرانسەکە ئەوەی کە دەنگی کوردانی عەفین بگەیەنرێتەوە ناوەندەکانی بڕیاردان لە جیهاندا، بۆ ئەوەی فشار لەسەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بکرێت کە لە عەفرین بچنە دەرەوە. هەروەها خەڵکەکەی بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.

لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا میکانیزمی چالاکیەکانی دەستپێشخەریەکە و کۆمیتەیەک دیاری دەکرێن.

ف.ق