'لە بەرانبەر قڕکردن دەبینە تۆڵە'
گەلی کورد لە شاری جنێفی سویسرا لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان چالاکی ئەنجامدا و هێرشەکانی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد.
گەلی کورد لە شاری جنێفی سویسرا لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان چالاکی ئەنجامدا و هێرشەکانی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد.
بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی کانونی دووەمەوە لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو رۆژانی چوارشەمە کوردستانیان کۆدەبنەوە.
لە چالاکی ئەمڕۆدا هێرشی سەر شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی و بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورۆپا شەرمەزار کرا.
لە چالاکیەکەدا سەلما سورەر هاوسەرۆکی جەدەکە – سە قسەی کردو وتی، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو رۆژە شەنگال بۆردومان دەکات. بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان تاوانە، بەڵام دوێنێ نەخۆشخانە کرایە ئامانج. ئەم کۆمەڵکوژیە بە هاوکاری دەوڵەتانی جیهان دەکرێت و نەتەوە یەکگرتوەکانیش بێوڵامە . ئێمە تۆڵەی ئەم هێرشانەی سەر گەلەکەمان دەکەیەنەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەوە ئەنجام دەدرێت."
دوای قسەکردن چالاکوانان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
ف.ق