لە بێرن بۆ پەکەکە واژۆ کۆکرانەوە

لە شاری بێرن بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.

کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بەردەوامە. لە شاری بێرنی سوسیرا ستاندنی واژۆ کۆکردنەوە دانرا. ستاندی ئیمزاکۆکردنەوەی بە ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خەمڵێنرا.
 

زۆر کەس سەردانی ستاندەکەی کرد. لەسەر ناوی چالاکوانان سەعادەت کوران قسەی کرد و وتی، گەلی کورد لە سەردەمێکی مێژوویی و هەستیاردایە. کوران باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە هەموو کەسێک بەشداری لە تێکۆشاندا بکات و بە بەرخۆدانێکی بێوێنە پشتگیری لە گەریلا بکات.

کورابن وتیشی کە کۆمەڵگەی سویسرا پشتگیریەکی زۆر و بە گەرمی نزیکی کەمپەینەکە دەبنەوە و خۆی بە تەنها هەزار و سەد واژۆی کۆکرووەتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت کە لە هەفتەی ئایندەدا ستاندی واژۆ کۆکردنەوە دابنرێت.

ف.ق