لە بروکسەل یادی فەرزاد کەمانگەر کرایەوە

لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا یادی مامۆستای کورد فەرزاد کەمانگەر کرایەوە کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە لەسێدارەدرا.

لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا یادی مامۆستای کورد فەرزاد کەمانگەر کرایەوە کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە لەسێدارەدرا. لەسەر بانگەوازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە بروکسەل چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. زۆر لە دەزگا مەدەنیەکان بەشداریان کرد.

لە چالاکیەکەدا داود کەسکین هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کوردی بەلجیکا قسەی کرد و وتی، " کەمانگەر و هاوڕێکانی بەشێکن لە کەلتوری بەرخۆدانی زیندانی ئامەد."

کەسکین باسی ئەوەی کرد کە کەمانگەر هەوڵیدا لە بەرانبەر سیاسەتی تواندنەوەی منداڵانی کورد ببێتە بەربەست و رایگەیاند، ئەمڕۆ خوێندکارەکانی تۆڵە لە دەوڵەتی ئێران دەکەنەوە.

چالاکی بە دروشم کۆتایی هات.

ف.ق