لە بەریتانیا و فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید ئۆرهان بینگۆل بەڕێوەچوو

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لە شاری ساینت ئاڤۆڵدی فەرەنسا مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادی ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە شەهید ئۆرهان بینگۆل بەڕێووەچوو.

لەندەن

ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە ئۆرهان بینگۆل (عەلی دینچەر) کە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدببوو، لە بینای ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا بە مەراسیمێک یادی کرایەوە. کۆمسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ئەنجومەنی گەلی کورد مەراسیمەکەی سازکردبوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی و وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد، لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید فەرماندە ئۆرهان بینگۆل ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانیش ئامادەی مەراسیمەکەبوون.

لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە شەهید ئۆرهان بینگۆل لە کەسایەتی خۆیدا نیشانیدا کە هەڵوێست لە دژی داگیرکەر و خیانەت دەبێت بە چ شێوەیەک بێت.

ساینت ئاڤۆڵد

 

لە شاری ساینت ئاڤۆڵدی فەرەنساش بۆ هەمان مەبەست مەراسیمێکی یادکردنەوە سازکرا.

مەراسیمەکە لەلایەن ناوەندەکانی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە ساینت ئاڤۆڵد و ستراسبورگەوە رێکخرابوو.

دوای خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید ئۆرهان بینگۆل بەڵگەفیلمێک نمایش کرا.

لە مەراسیمەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترانەوە و دواتر زاهیدە دینچەر خوشکی گەورەی شەهید ئۆرهان قسەی کرد و سەرەخۆشی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم گەلی کورد کرد و وتی: شەهید ئۆرهان تەنیا شەهیدی بنەماڵەکەیان نییە، بەڵکوو شەهیدی کوردستانە.

زاهیدە دینچەر باسی لەوەکرد، "براکەم هاوسەرگیری کردبوو، منداڵێکیشی هەبوو، بەڵام دەستبەرداری ئەوان بوو بۆ ئەوەی لەپێناو ئازادی گەلی کورد تێبکۆشێت و پێویستە گەنجان رێبازی شەهید ئۆرهان بگرنەبەرو لەو رووەوە وتی: "دوژمن ئەمڕۆ لەناومان دەبات. بێ پسانەوە کوردان دەکات ئامانج. وەک جۆن بەر لە ٣٢ ساڵ ئۆرهان دەستیبەتێکۆشان کرد، ئەوە بانگەوازێکی تێکۆشانە روو لە ئێوە. لەو بڕوایەدام کە ئێوە کوردستان هەڵدەستێننەوە سەرپێ و زیاتر بەهێزمان دەکەن".