بە دیمەن

لە چالاکییەکەی ژنێڤ بانگەواز لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرا

کوردستانیان ٤٢ مانگە هەموو هەفتەیەک لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، بانگەوازیان لە سی پی تی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسەی ئەوروپا کرد، ئەرکی خۆیان دژی سیستەمی گۆشەگیری جێبەجێ بکەن.

ئەو چالاکییەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" هەموو چوارشەممەیەک لە گۆڕەپانی نەیشن کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت.

لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، ڕەمەزان کزلکورت لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە قسەی کرد.

ڕەمەزان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکییەکەیان دژی گۆشەگیری کە ٤١ مانگە بەردەوامە، گوتی: "گۆشەگیر لە ئیمراڵی دژی ڕێبەر ئاپۆ قووڵتر کراوەتەوە، ئەم ڕەوشە زیاتر لە ٤٠ مانگە بەردەوامە. ئەوە ٤٠ مانگە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی کۆنەبووەتەوە، کەچی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان ئەرکی خۆیان بەرامبەر ڕێبەرێتی جێبەجێ ناکەن و بێدەنگن. دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بەتایبەت کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسەی ئەوروپا بەرپرسیارن کە دژی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بوەستنەوە چونکە دژی مافەکانی مرۆڤە".

ڕەمەزان ڕایگەیاند گەلی کورد تا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانەکان دەبن.

پاشان دەقی ڕاگەیاندراوێک بۆ چاپەمەنی خوێنرایەوە. چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.