'با لە دژی داگیرکەری و خیانەت تێبکۆشین'

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا رایگەیاند، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە هێرشەکانی بۆ سەر چیاکانی کوردستان و خاکی سوریا زیاتر کردووە". داواشی کرد لە دژی داگیرکەری و خیانەت تێکۆشان بکرێت.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشوری کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆن نەجی سەلامێ بە عەرەبی و بە کوردیش ئەندامی ئەنجومەن رزگار لۆلۆ راگەیەندراوەکەی لە کەمپی سەردەم خوێندەوە. بەڕێوەبەرانی دامودەزگاکان و دانیشتوانی کەمپەکەش لە کاتی کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا ئامادەبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پەدەکە هەموو تواناکانی پێشکەش بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووە. ئەوەس دوژمنکارییە بەرامبەر بە دۆزی کوردان.

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی خۆی بۆ سەر چیاکانی کوردستان و خاکی سوریا زیاتر دەکات، ئەوەش بە هاوکاری پەدەکەیە".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا داوا لە گەلی کورد کراوە کە "لە بەرامبەر خیانەتی پەدەکە چۆک دانەدەن و لە دژی ئەو خیانەتە تێبکۆشن"

هـ . ب