بە دیمەن

لە کانتۆنی فورات ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر دەکرێت

لە کانتۆنی فورات پێنجەمین فێستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر بەڕێوەدەچێت.

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات پێنجەمین فێستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر بەڕێوەدەبەن.

فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەم لە کۆبانێ، بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر سیاسی بۆ کێشەی کورد" و "بە ڕۆحی گەنجانەوە شەڕی ئازادی بەسەرکەوتن دەگەیەنین" بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە لە یەکەم ڕۆژەوە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە چالاکییە وەرزشییەکان دەست بە بەرنامەکانی دەکات. کاتژمێر ١٦:٠٠ تیپی شماڵ و تیپی کۆبانێ لە یاریگای گۆلە یاری ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد، کاتژمێر ١٦:٠٠بەرنامەیەکی هونەری بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە سەرەتادا فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید باوەڕ ئاگر نمایش دەکرێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا گرووپی جودی، گرووپی گەنجانی شۆڕشگێڕ، گرووپە ئاواز خوانەکان، گرووپی شانۆی باوکی تەیار، گرووپی گۆڤەند، ئاوازی یەپەگە، ئایجان کۆبانێ و هونەرمەند حەسەن دێرکی هونەرەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.

یەکیەتیی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکیەتیی ژنانی گەنج لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات کرد بەشداری فێستیڤاڵەکە بن.