لە دێرک و عامودا ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزار کرا

بەبۆنەی ٢٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە شارەکانی عامودا و دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چالاکی ئەنجامدرا.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٦ هەمین ساڵیادی دەسپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شارەکانی عامودا و دێرک ٢ چالاکیی جیاواز ئەنجامدرا.

دێرک

دەسپێشخەریی پارێزەرانی سوریا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سیمینارێکی لە ناوەندی کەلتوور و هونەری دیجلە ئەنجامدا. 

هاوسەرۆکی دەسپێشخەرییەکە محەمەد ئەمین ئەلنعێمی باسی ئامانجەکانی پیلانگێڕی کرد و ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکی لەناوبردنی ژیانی هاوبەش و ئاشتییانەی نێوان گەلان بوو، بەڵام پیلانگێڕان سەرنەکەوتن.

هەروەها تیشکی خستەسەر ڕۆڵی پارێزەران لە بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازیکرد بۆ فراوانکردنی گۆڕەپانی چالاکییەکان و ئەنجامدانی خەباتی یاسایی لەم چوارچێوەیەدا.

پاشان بەشداربووان باسیان لە چالاککردنی ڕۆڵی پارێزەران کرد.

عامودا

هەر لەو چوارچێوەیەدا پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) بە هەماهەنگی لەگەڵ مەجلیسی شاری عامودا کۆبوونەوەیەکی لە هۆڵی پەیەدە ئەنجامدا. سەدان دانیشتووی شارەکە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پێویستی مەزنکردنی تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە کۆبوونەوەکەدا سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن ڕەتکرایەوە.