لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودێ ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج: ٢ کەس کوژران

لەئەنجامی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودێ، ٢ کەس کوژران.

بەپێی زانیارییەکان دانی ئێوارە لەسەر ڕێگای نێوان شاری عامودێ - قامیشلۆ لە نزیک گوندی خەزالیکێ کانتۆنی جزیرە ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج.

لەئەنجامی هێرشەکەدا ٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.