لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران و پەیام بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ درا.
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران و پەیام بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ درا.
لایپزیگ
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و شەنگال ڕێپێوان ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە لەسەر بانگەوازی (Defend Kurdistan) و (Jugend Kommune) و (Gemeinsam Kämpfen) و کوردان ئەنجامدرا.
لە ڕێپێوانەکەدا پەیام بۆ ڕێبەر ئاپۆ درا و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران. دووپاتکرایەوە، چارەسەر لەڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە دێتەدی.
ستۆکهۆڵم
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی ئامارا چالاکیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ٢ ی تشرینی دووەم لە ستۆکهۆڵم ئەنجام دەدرێت.
کاسێل
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی هەرێمەکە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
تێیدا چەند وتەیەک پێشکەشکرا و بڵاوکراوە دابەشکرا. لەسەر ناوی (Women Defend Rojava) وتەیەک پێشکەشکرا.
لە وتەکان جەختکرایەوە، دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیل دەکوژێت.
ستراسبۆرگ
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) چالاکییەکی پاسکیلسواری ئەنجامدرا. چالاکوانان پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان هەڵگرت.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە دابەشکرا و تیشکخرایە سەر هێرشە داگیرکارییەکان و ئەشکەنجەی ئیمراڵی.
لوزەرن
لە شاری لوزەرنی سویسرا بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە کەسێتی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) بۆ یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و شەنگال و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
چەند وتەیەک پێشکەشکرا. ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی هات.