لە چەندین ناوچەی ئەستەنبوڵ ئاگری نەورۆز کرایەوە
بە سازدانی ئاهەنگ و وتنەوەی دروشم لە ناوچەی سانچاک تەپە و سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەل لەدەوری کۆبوونەوە.
بە سازدانی ئاهەنگ و وتنەوەی دروشم لە ناوچەی سانچاک تەپە و سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەل لەدەوری کۆبوونەوە.
ئاگری جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ کە لە ٥٧ ناوەند بە دروشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" پیرۆز دەکرێت، لە ناوچەکانی ئەستەنبوڵیش ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە ناوچەکانی سانچاک تەپە و سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ بە شێوەیەکی جەماوەری ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەرۆزییان پیرۆزکرد.
ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بەڕێوەبەری ناوچەی سانچاک تەپە وهاوڵاتیان لە گەڕەکی ئەمەکی گرێدراوی ناوچەی سانچاک تەپە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
پیرۆزکردنە بەشێوەی کۆبوونەوە لە دەوری ئاگری نەورۆز دەستیپێکرد، دروشمەکانی "بژی نەورۆز"، "نەورۆز پیرۆزبێ"، "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد.
هەروەها لە ناوچەی سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا، گەل کە بەشداری ئاهەنگەکە بوون بە وتنەوەی گۆرانی ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
لە ئاهەنگەکەدا دروشمەکانی "نەورۆز پیرۆزبێت"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بژی بەرخۆدانەکانی زیندانیان" بەرزکرانەوە و ئاگری نەورۆزیان گەشاندەوە.