لە دراگوینان یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری دراگوینان لە فەرەنسا یادی شەهیدان کرایەوە.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە دراگوینان رێکخرا. لە چالاکییەکەدا یادی شەهیدان میراس ئاری، خەلدون ئاڵتای، ئاجان کۆلو، سەرنا سەرحەد، سەرحەد گۆکوس کرانەوە.

لە هۆڵی یادەکەدا پۆستەرەکانی کادێرانی پێشەنگی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵواسرابوون.

بنەماڵەى شەهیدان لە وتەکانیاندا رایانگەیاند، "با سەری رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ساخ بێت. ئێمە لەسەر رێگاکەیان درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین".

لە یادەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەر شەهیدەکان نمایش کرا.

ژ.ت