لە درانسی بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت لە هەرێمی درانسی پاریس بەشداری کۆبوونەوەی گەلی کرد و گوتی: "لە کۆڵن هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، دەبێت سیستەمی ئیمراڵی هەڵوەشێتەوە".
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت لە هەرێمی درانسی پاریس بەشداری کۆبوونەوەی گەلی کرد و گوتی: "لە کۆڵن هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، دەبێت سیستەمی ئیمراڵی هەڵوەشێتەوە".
ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا، مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی درانسی لە پاریس، کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا. هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت و هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا، شاهین پۆلات بەشدار بوون.
شاهین پۆڵات گوتی: "وەک دەزانن لە ١٧ ی شوبات پردی ئاسنینی ئەڵمانیامان هەژاند، ئەمەش بووە مانشێتی ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا. لە یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە دەبێت ببینە جێبەجێکاری ئەم هەڵمەتەی بە پێشەنگایەتی هاوڕێیانی ڕێبەرێتی دەستی پێ کرد. پێشەنگانی ئەم تێکۆشانە گوتیان "لەسەر گۆڕەکەم بنووسین قەرزاری گەلەکەیەتی"، بەڵام ئەم گەلە و بەتایبەت ئەوانەی لەم تێکۆشانەدان قەرزاری ڕێبەرێتین".
شاهین ڕایگەیاند پێویستە هەمووان ڕووبکەنە کۆڵن.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند دەبێت بە هەوڵێکی درێژخایەن و بەرفراوان گۆشەگیری بشکێنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، بڕیاری پیلانگێڕیی هێزە نێونەتەوەییەکان هەڵوەشێنرێتەوە.
"پێویستە سیستەمی ئیمراڵی هەڵوەشێنرێتەوە"
زوبەیدە زومروت گوتی: "ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، دەبێت سیستەمی ئیمراڵی هەڵوەشێنرێتەوە. لەبیری نەکەن، ئەوانەی ڕێکخراون و خاوەن سیستەمن، سەردەکەون. گەر ٥٠ ساڵە بەرخۆدان دەکەین و گەلەکەمان بەرخۆدان دەکەن، ئەوەیە خاوەنی سیستەمین. بەم هەستانەوە دەبێت هەموومان هەڵسوکەوت بکەین، بۆ ڕێپێوانی کۆڵن خەبات بکەین. پێکەوە لە کۆڵن دەڵێین "ئازادی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت، ئازادی خۆمان دەوێت".
کۆبوونەوەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.