لە دۆرتمۆند یادی شەهیدان کرایەوە
زانا یانار کاکی فەرهاد خزگنۆس لە مەراسیمی یادکردنەوەی چوار شەهیدی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا ڕایگەیاند، پێویستە ڕاستیی شەهیدان، کە شکۆمەندیی گەلێکە بە رێبازی ڕێبەرایەتی هەڵبسەنگێندرێن.
زانا یانار کاکی فەرهاد خزگنۆس لە مەراسیمی یادکردنەوەی چوار شەهیدی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا ڕایگەیاند، پێویستە ڕاستیی شەهیدان، کە شکۆمەندیی گەلێکە بە رێبازی ڕێبەرایەتی هەڵبسەنگێندرێن.
گەریلا فەرهاد خزگنۆس (محمەد یانار)، قەرەسونگور کانی ڕەش (زوبەییر تەیمورئۆغڵو)، عیسیان بروسک (ئازاد توران) و ساڤشوکا ئامەد، لە شەڕی دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون، لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
سەدان کەس لەمەراسیمی یادکردنەوەکەدا ئامادەبوون، زانا یانار برای شەهید فەرهاد خزنگۆس لە یادەکەدا ڕایگەیاند، پێویستە ڕاستیی شەهیدان، کە شکۆمەندیی گەلێکە بە رێبازی ڕێبەرایەتی هەڵبسەنگێندرێن. ڕاشیگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکەی لە بەرامبەر شەهیدکردنی حەقی قەراردا دروستکرد. ئەوەشی ڕاگەیاند، دروستترین رێگە بۆ خاوەنداریکردن و پاراستنی شەهیدان، گەورەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشانە.
زانا یانار دواتر شێعرێکی خوێندەوە، کە لەبارەی براکەیەوە نووسیبووی و وتەکانی خۆی بە بەڵێنی پێداگریکردن بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کۆتایی پێهێنا.
پاشان نورەدین تەیمور ئۆغڵو بە ناوی بنەماڵەی قەرەسونگور کانی ڕەشەوە لە یادەکەدا ڕایگەیاند، قەرەسونگور لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بووە و بۆ پاراستنی زمان، کولتور و کەرامەتی گەلەکەی تێکۆشاوە و شەهید بووە. نورەدین تەیمور ئۆغڵو ڕاشیگەیاند، دریژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەن و تێکۆشانەکەیان سەردەخەن.
لە یادەکەدا بە ناوی دەزگا جۆراوجۆرەکانەوە وتە پێشکەش کران. عەلی کۆنکورت بەناوی دەزگای بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانەوە وتی، بۆ یادی شەهیدان زیاتر پشتیوانی و خاوەنداری لە تێکۆشانەکەیان دەکەن و بە مسۆگەرکردنی ئازادیی گەلی کورد، دەتوانن شایستەی شەهیدان بن.
دوای وتەکان فیلمێک نمایشکرا و یادەکەش بە دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت