لە دینیزلی کرێکارێک لەسەر کار گیانی لەدەستدا
لەناوچەی چالی دینیزلی لە کانی بەردی مەڕمەر، کرێکارێک کەوتە ژێر تاشە بەردێک و گیانی لەدەستدا.
لەناوچەی چالی دینیزلی لە کانی بەردی مەڕمەر، کرێکارێک کەوتە ژێر تاشە بەردێک و گیانی لەدەستدا.
کرێکارێک بە ناوی سەزای ئونلۆ ٤٠ساڵ تەمەن لە ناوچەی چال-ی دینیزلی لە کاتی کارکردن لە کانێکی بەردی مەڕمەڕ دەکەوێتە ژێر تاشە بەردێک و گیانی لەدەست دەدا.
دوای ئاگادارکردنەوەی کرێکاران تیمی فریاکەوتن و پۆلیس هاتنە شوێنەکە و تەرمی کرێکارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
ک-ش