لە فرایبۆرگ سەکۆی ئازادی دانرا

گەنجان لە فرایبۆرگ سەکۆیان دانا و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە.

تەڤگەری گەنجانی کورد لە شاری فرایبۆرگی سویسرا، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەکۆی هۆشیارکردنەوەیان دانا.

سەکۆکە لە (Rûe de Romont) دانرا، لەپاڵ کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامیلکەکانی پەیوەست بە کوردستان بڵاوکرانەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد لە فرایبۆرگ، ئۆرهان هازار، بۆ پشتیوانیکردنی سەکۆکە ئامادە بوو، گوتی تاکە ئامانجیان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئەرگیش ئامەد، گوتی: "ئێمە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەین. بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین".