لە فیستیڤاڵی مارسیلیا خاوەندارێتی لە "هەڵمەتی ئازادی" کرا
چوارەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کوردی شەهید سینان دێرسیم بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئەنجامدرا.
چوارەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کوردی شەهید سینان دێرسیم بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئەنجامدرا.
کوردستانی و دۆستەکانیان لە شارەکانی فەرەنساوە بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون کە لە پارکی لا ڕۆزی مارسیلیا ئەنجامدرا.
گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵای پەکەکە و وێنەی شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە و پانکارت دەربارەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، هاوسەرۆکانی مەجلیسی گەلی کورد، سڵاویان لە ئامادەبووان کرد.
سیناتۆری فەرەنسی خاڤیر لاکۆڤالی، نوێنەری شارەوانی مارسیلیا کریستین جوستێ، پەرلەمانتاری پێشوو سەعید ئەحمەدا، نوێنەری کۆڵەکتیڤی هاوپشتی کوردستان، چوونە سەر شانۆ و پەیامیان دا: "بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ستاتۆی کوردستان بە هەموو هێزمانەوە لەگەڵتان دەبین".
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، زوبەیر ئایدار، تیشکی خستەسەر سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوای کرد پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت.
دواتر پەیامی ناوەندی کەلتووری عەلەوییەکان خوێنرایەوە.
بەشێک لە ڕێکخراوە کوردییەکان جلوبەرگی و خواردنی کوردی و ستاندی کتێبیان دانا. گرووپێکی نێونەتەوەیی کتێبخانەیەکیان لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە.
دواتر هونەرمەندانی تەڤ-چاند بە ئاوازەکانیان جۆشوخرۆشیان بە ئامادەبووان بەخشی.
لە فیستیڤاڵەکەدا بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.