لە گرۆسیتۆ ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
کوردستانیانی نیشتەجێی شارەکانی ئیتاڵیا، لە شارۆچکەی گرۆسیتۆ کۆبوونەوە بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی ١٥ ی ئاب.
کوردستانیانی نیشتەجێی شارەکانی ئیتاڵیا، لە شارۆچکەی گرۆسیتۆ کۆبوونەوە بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی ١٥ ی ئاب.
بۆ پیرۆزکردنی ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، کوردستانیان لە شارۆچکەی گرۆسیتۆ لە هەرێمی تۆسکانای ئیتاڵیا کۆبوونەوە.
لە شاری ڕۆماوە کوردستانیان ئامادەی ئاهەنگەکە بوون. سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان سیاسەتمەدار ئیبراهیم کەسەر ئۆغلۆ باسی لە دەرکەوتنی پەکەکە کرد، لەگەڵ بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز و هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و ئەرداڵ (موستەفا یۆندەم).