لە گوندەکانی خیزان ٢ کەس گیران

ئۆپەراسیۆنەکان لە چەند گوندێکی گرێدراوی خیزان بەردەوامە. ئەو ٢ گوندنشینەی لە پرۆسەکانی هەڵکوتانەسەردا دەستگیرکران، خرانە زیندانەوە.

لە ٢ ی تەمموزەوە لە گوندەکانی حوزەیران و ئەکونیس و گۆڤان و لانیلان و خولەپور و کەکولان و سورەح و پەرتەوان و کوردان و مەزرا پیسیان سەر بە خیزان لە بەدلیس، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا، پاشان ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێ کرد. لە ٦ ی تەمموز قەدەغەی سەر هەرێمەکە هەڵگیرا، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان لە هەرێمەکە و پێشێلکاری دژی دانیشتووانی هەرێمەکە بەردەوامە. 

لە ١٠ ی ئاب و سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە، سەربازەکان لە گوندی خولەپور ٢ کەسیان دەستگیرکرد. لە گەڕانەکاندا سەربازەکان دەستیان گرتبوو بەسەر کەرەستە دیجیتاڵییەکانی ماڵەکەدا. ئەحمەد ئەکتای و عەبدوڵا عەلیم ئەکتای بە پاساوی "هاریکاری ڕێکخستن" دەستگیرکران. پاش ئیفادە وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، ڕەوانەی دادگا کران و دادگا بە هەمان پاساو بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن. هاوڵاتییەکان ڕەوانەی زیندانی بەدلیس کران.