لە گیسن ٤ی نیسان پیرۆز کرا

کوردستانیان لە شاری گیسن لە ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ٤ی نیسان رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

ئەنجوومەنی ژنانی بەرچەم لە گیسن بە رێکخستنی چالاکییەک رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

کوردستانیان بە رێپێوان دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد و چالاکییەکە لە کیرجهاپلاتز بە میتینگێک بەردەوامیی پێدرا.

لە میتینگەکەدا بە دروشمی "بە گیان، بە خوێن لەگەڵتیان ئەی سەرۆک" بە زمانی ئەڵمانی رۆژبوونی رێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.

لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر گرنگیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مێژووی کوردستاندا و راگەیاندرا، "دەبێت باشتر و زیاتر خاوەنداری و پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەین".

ژ.ت