لە هامبۆرگ و کۆڵن داوای ئازادی ئۆجالان کرا

گەنجان لە هامبۆرگ و کۆڵن رژانە ناو شەقامەکان و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد و بانگەوازیان کرد کە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت.

کوردستانیان بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر، لە هامبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' کۆبونەوە و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

لە هامبۆرگ میتینگ ئەنجامدرا و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و داوای ئازادی جەستەیی ئۆجالان کرا.

بێوەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترایەوە. لە قسەکردنەکاندا داخوازکرا کە کۆتایی بە کۆمەڵکوژی و هێڵی خیانەت لە شەنگال بهێنرێت.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەری ئۆجالان بەرزکرایەوە.

کۆڵن

لە کۆڵنی ئەڵمانیاش گەنجانی تەجەشە و تەکۆ – ژن لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد و ئاماژەیان بە هێرشی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کوردستان کرد.

چالاکی لەبەردەم باڵەخانەی WDR ئەنجامدرا. چالاکوانان هەوڵیاندا دۆسیەیەک رادەستی بەرپرسان بکەن، بەڵام پۆلیس رێگری کرد.

لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ وترایەوە.

گەنجان لە کۆتاییدا دۆسیەیان رادەستی بەرپرسان کرد و بە وتنەوەی دروشم کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق