لە هانۆڤەر حکومەتى عێراق و پەدەکە ئیدانەکران

گەنجان لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا رێککەوتنی نێوان حکومەتى بەغدا و پەدەکەیان لەسەر شەنگال ئیدانە کرد.

ناڕەزایەتی لە دژی رێککەوتنی حکومەتى عیراق و بەڕێوەبەریی هەرێمی باشووری کوردستان لەسەر شەنگال زیاتر دەبێت.

دوای ئەوەى حکومەتى عێراق ١٠ هەزار سەربازی بۆ شەنگال نارد، لەسەر داوای بە پەلەى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال، چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لە بەردەم وێستەگەى ناوەندیی ترێن لە کاتژمێر ٢٠:٠٠٠ دا دەستیپێکرد و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست بەشداری چالاکییەکە بوون و گەنجان بە زمانی ئەڵمانی راگەیاندراویان خوێندەوە.

گەنجان سەرنجیان خستەسەر خیانەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرامبەر خەڵکی ئێزدی و و رایانگەیاند، ئەو رێککەوتنەى نێوان بەغدا و پەدەکە قبوڵ ناکەن.

گەنجان دروشمەکانی "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخودان"، "بژی یەبەشە، یەژەشە، شەنگال" و "کۆمەڵکوژیی سەر شەنگال راوەستێنن" وتەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "پێکەوە راپەڕین" کۆتایی پێهات.

ژ.ت