لە هانۆڤەر لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیانی دانیشتووی شاری هانۆڤەر بە رێکخستنی چالاکییەک دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەدژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئیدانەکرد.

کاتژمێر ١٦:٠٠ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، لە ئێچ بی ئێف بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی ئیدانەکرا.

جوان چەولیک بە ناوی ئەنجومەنی گەلی هانۆڤەر لە چالاکییەکەدا وتی: "نابێت ئێمە بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر وڵات، گەلەکەمان و هێزە بەرگرییە بەنرخەکانمان بێدەنگ بین. ئێمە چالاکیەکانمان پەرە پێ دەدەین و لە دژی ئەو دڕندەیی و بێ ئەخلاقییە هەڵوێستی جدی دەگرینە بەر".

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی ئیرادەی گەلی کورد" و "بژی هاوپشتیی نێونەتەوەیی" دەوترانەوە.

ژ.ت