لە هانۆڤەر ڕێپێوان و گردبوونەوەی 'کوردستان بپارێزە' بەڕێوەچوو
لە هانۆڤەر چالاکیەکی بە ئامانجی داوای داخستنی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، کە بە بەردەوامی هێرشی دەکاتە سەر، ڕێکخرا.
لە هانۆڤەر چالاکیەکی بە ئامانجی داوای داخستنی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، کە بە بەردەوامی هێرشی دەکاتە سەر، ڕێکخرا.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، بەبۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە گردبونەوەیەک و ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. لە گردبوونەوەکەدا داواکرا، ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا دابخرێت. گردبونەوەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد. ئەنجومەنی گەلی هانۆڤەر، پەیەدە، ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆناهی، ئەنجوومەنەکانی کۆمۆنە شۆڕشگێڕی ئەوروپا لە هانۆڤەر و پارتی ڕۆژ ئامادەی چالاکییەکە بوون.
نوێنەری ئەنجوومەنەکانی کۆمۆنە شۆڕشگێڕەکانی ئەوروپا لە هانۆڤەر وتی: "ڕۆژئاوا شەرەفی ئێمەیە. ئەمڕۆ کات کاتی خاوەنداریکردنە لە شکۆی خۆت. ڕۆژئاوا نەک تەنها شۆڕشی خەڵکی ڕۆژئاوا، بەڵکو شۆڕشی هەموو گەلانە و کاتی ئەوە هاتووە، کە پشتیوانی و خاوەنداری لە شۆڕشەکەی خۆمان بکەین".
بە ناوی حزبی ڕۆژیشەوە ئەوە هاتووە: "با دوژمنەکانمان باش بزانن، کە ناتوانن دابەش و پارچەمان بکەن. ئێوەش وەرن و ئێمە پێکەوە لە هەمان سەنگەردا بین".
کوردستانیان و دۆستەکانیان دوای گردبونەوەکە ڕێپێوانیان کرد و تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بە دروشم و بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی یەپەگە - یەپەژە لە ناوەندی شاری هانۆڤەر ڕێپێوانیانیان ئەنجامدا.
ژ.ت