لە هێلسینکی نەورۆز پیرۆز کرا
لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆز پیرۆزکرا.
لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆز پیرۆزکرا.
لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا گەل بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە نەورۆزی ئەمساڵ پیرۆز کرا.
ئاهەنگەکەی نەورۆز کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) رێکخرابوو تیایدا هونەرمەندان سیمار، شەیدا قەوامی و دلۆ دۆغان بەشداربوون.
لە ئاهەنگەکەی نەورۆزدا کە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، پەیامی رێکخراو و پارتەکوردییەکان خوێندرانەوە.
ئەندامانی حزب و رێکخراوە چەپەکانی فینلەندا بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد و سڵاویان ئاراستەی تێکۆشەرانی ئازادی گەلی کورد کرد و نەورۆزیان لە تەواوی گەلی کوردستان پیرۆز کرد.
شەوئاهەنگی نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
هـ . ب