لە هێرشێکی داعشدا سەربازێکی عێراقی کوژرا

لە باشووری پارێزگای کەرکوک لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا سەربازێکی عێراقی کوژرا.

 

لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە باشووری پارێزگای کەرکوک سەربازێکی عێراقی کوژرا.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دۆڵی وادی شای لە قەزای داقووق لە باشووری پارێزگای کەرکوک چەتەکانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر لیوای ٤٤ ی سوپای عێراق، بەهۆیەوە سەربازێکی عێراقی کوژراوە.