لە هیلدسهایم ڕۆژی ژیانەوە پیرۆزکرا

پۆلیسی ئەڵمانیا لە هیلدسهایم لە ئاهەنگی جەژنی ژیانەوەى گەلی کورددا دەستی بەسەر چەند هێمایەکدا گرت. گەل بە بەدروشم کاردانەوەیان بەرامبەر بەپۆلیس نیشاندا و دەستبەرداری پیرۆزباییەکەیان نەبوون.

گەلی کورد لە هانۆڤەر و دەوروبەری هیلدسهایم لەگەڵ دۆستەکانیان لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و جەژنی ژیانەوەیان پیرۆزکرد.

لە چالاکییەکەدا و لە دوای سەیرکردنی سینەفیزیۆنێک لەسەر گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد، لە بارەی گرنگیی رۆژەکەوە لێدوان و وتە پێشکەشکران.

لە مەراسیمەکەدا، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیانکوتایە سەر شوێنی ئاهەنگەکە و دەستیان گرت بەسەر ئاڵاکان و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دا.  جەماوەریش بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە پۆلیس نیشاندا.

دواتر هونەرمەندان بەربانگ، زنار سۆزدار، زۆزان زودەم و حیکمەت و گروپی برا چوونە سەر تەختە و جۆشیان بە ئاهەنگی پیرۆزباییەکە دا.

ئاهەنگەکە بە گۆڤەند و شایی و هەلهەلەى ژنان کۆتایی پێهات.

ژ.ت