لە کادیفەکالیە ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێ کرد
کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئەزمیر لە کادیفەکالیە کە ڕەهشان دەمیرەل تێیدا بە جەستەی خۆی ئاگری نەورۆزی داگیرساندبوو، ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێ کرد.
کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئەزمیر لە کادیفەکالیە کە ڕەهشان دەمیرەل تێیدا بە جەستەی خۆی ئاگری نەورۆزی داگیرساندبوو، ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێ کرد.
کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئەزمیر لە گەڕەکی کادیفەکالیە کە تێیدا ساڵی ١٩٩٢ ڕەهشان دەمیرەل ئاگری ل جەستەی بەردابوو، ویستی لەسەر شووراکانی شار دەسپێکی نەورۆز ئەنجام بدات. بەڵام قەڵاکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە نەدرا ئاگر لە قەڵاکە بکرێتەوە.
بەشداربووان بە درووشمی "بژی نەورۆز" و "فشارەکان ڕامان ناگرن" ناڕەزایەتیان پیشاندا.
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئەزمیر، محەمەد کۆرۆش و ڤەزان قەرەبۆڵۆت قسەیان کرد، ڕایانگەیاند ١٧ ی ئادار نەورۆز پیرۆز دەکەن و وەڵامی بەهێزی ئەم زیهنیەتە قەدەغەکەرە دەدەنەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگە لە جەژنی ڕەوای نەورۆز بگرێت.
هەروەها ڤەزان ڕایگەیاند نەورۆز بە تەنها جەژنێک نیە، بۆتە ڕۆژی تێکۆشان دژی زوحاکەکان، بژی کاوە، بمرێ زوحاک.
پاشان جەماوەر بەبێ گوێدانە قەدەغەکان، بە درووشم و گۆرانی و هەلهەلە لەنێو قەڵاکە ڕێپێوانیان کرد، لە دەرەوەی قەڵاکە هەڵپەڕکێیان کرد.