لە کاتی چاوپێکەوتندا گۆشاری 'بە تورکی قسەکە' لە دایکی زیندانیکراوێک کراوە

فینجە ئاکمان کە لە ئێشگیری دادپەروەریدایە، ناڕازبوونی خۆی دەبڕی لە بەرامبەر ئەوەی لە کاتی سەردانیکردنی زینداندا، لە لایەن پاسەوانەکانەوە گوشاری بە تورکی قسەکردنیان بەسەردا سەپاندوە.

چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، لە چوارچێوەی ئازادی جەستەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو جیهاندا لە ٢٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردوە و بەردەوامە. لەو قۆناغەدا پێشێلکردنی مافەکانی مافی مرۆڤ ڕۆژ لە دژی زیندانیانی مانگرتن لە خواردن لە ڕۆژ زیاتر دەبێت. یەکێک لە خزمانی زیدانیان فینجە ئاکمان کە لە ١٥ی ئازاردا ڕۆشتوەتە زیندنی مەرمەرە و سەردانی کوڕە زیندانیەکەی یاقوب ئاکمانی کردوە. ئاکمان ئاماژەی بەوەدا ئەو جل و بەرگ پێداویستیانەی بۆ کوڕەکەی ناردوە بە شێوەیەکی خۆویست لە لایەن بەڕێوەبەرانی زیندانەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاکمان باسی لەوەکرد کە کوڕەکەی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد، مانگرتنی لە خواردن دەستپێکردەوە و لەبەر ئەم هۆکارە چەندین پێشێلکاری بەرامبەر کراوە و وتی: "ئەو پارە و پێداویستیانەی بۆ کوڕەکەی ناردوە، هیچی نەدراوە بە کوڕەکەی. کاتێکیش دەچم بۆ چاوپێکەوتن، ناچار دەکرێم بە تورکی قسەکەم. ئەمە تاوانە. ماوەی ٣ ساڵە هیچ هەواڵێک لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە. کۆڕەکەم دەڵێت 'عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی ئێمەیە و تاوەکو هەواڵ لە ڕیبەرمانەوە وەرنەگرین لە مانگرتن لە خواردن بەردەوام دەبین."

ئاکمان ڕەخنەی لە سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپە گرت و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "عەبدوڵا ئۆجالان لەبەرئەوەی دواوی پێگە و ناسنامەی گەلی کورد دەکات، گۆشەگیرکراوە. عەبدوڵا ئۆجالان دەڵیت؛ دیلی هیچ کەسێک نین و هیچ کاتێک دیلایەتی قبوڵ ناکەین. پێویستە خاوەن پێگەی خۆمان بین. لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا هەموو گەل داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و دڵسۆزی خۆیان دەربڕی. باش دەزانین گەر یەک کورد لە دنیادا بمێنتەوە ئەوە خاوەنداری لە دۆزی مافداری خۆی دەکات."

ئاکمان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "لەبەر ئەوەی لە ئێشگیری دادپەروەریدان، بەرامبەر زۆرینەمان دۆسیە کراوەتەوە. نامانەوێ هیچ کەسێک بمرێ و زەرەر لە ماڵ و مناڵی کەس ناگەیەنن.دەمانەوێت بەشێوەیەکی مرۆڤانە بژین. دەمانەوێت گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان لاببرێت. جیهان و دەزگا نێونتەوەییەکان لەبەرمبەر ئەم دۆخە بێدەنگیان هەڵبژاردووە. گەر منداڵەکەم لە زینداندا بمرێت کێ لێپرسینەوە دەکات؟ بۆیە هیچ کاتێک ئەم ڕەوشە قبوڵناکەین. بۆ ئەمەش هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین، گەر پێویست بکات لە پێش زیندانەکان و لە هەموو کۆڵان و شوێنێکدا دەستدەکەین بە تێکۆشان."