لە کێل هێرشی داگیرکاری شەرمەزارکرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتی Young Struggle شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ئەم هەفتەیە دژی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەکی ڕەینمێتاڵ.

لە شاری کێلی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی Young Struggle ئەنجامدرا و هەریەک لە دامەزراوەی کۆمۆنیست (KA) و کۆمۆنەی گەنجان (Jugendkommune) و کۆڵەکتیڤی سووری کێل و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا جەختکرایەوە پێویستە لە ئەڵمانیاش دژی هێرشەکانی سەر کوردستان تێکۆشان بکرێت، هەروەها دژی هەڕەشەی داگیرکاری پشتیوانی ئەنتەرناسیۆنال پیشان بدرێت.

هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٧ ی ئەیلول دژی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەکی ڕەینمێتاڵ.

لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەکان بە ناو شارەکەدا دابەشکران.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی پشتیوانی ئەنتەرناسیۆنال" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و "زاپ، ئاڤاشین، مەتینا بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی هات.