لە کۆڵن چالاکی یادکردنەوە بۆ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ئەنجام دەدرێت
بۆ ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە ٢٣ ی ئاب لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە ٨ ی ئەیلول لە کۆڵن مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
بۆ ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە ٢٣ ی ئاب لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە ٨ ی ئەیلول لە کۆڵن مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەید سادقی سلێمانی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون. بە پێشەنگایەتی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژین)، دەسپێشخەریی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) لە ٨ ی ئەیلول لە کۆڵن مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت. چاوەڕێ دەکرێت بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هاوپیشە و بەشێک لە کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکە بن.
ڕۆژین و دەسپێشخەریی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە مەراسیمەکە و گوتی: "دەوڵەتی بکوژی تورک و هاوکارەکەی پەدەکە، دەیانەوێت بازرگانی قێزەون و شەڕ و تاوانی دەوڵەت بشارنەوە، ڕۆژنامەنووسان دەکەنە ئامانج. ئەمە هەرگیز ناگاتە ئامانج. لە ٨ ی ئەیلول بۆ خاوەنداری لە تێکۆشانی هەڤاڵە ڕۆژنامەنووسە شەهیدکراوەکانمان، کۆببنەوە. بانگەواز لە تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و گەلی کورد و دۆستەکانیان دەکەین، بەشداری مەراسیمەکە بکەن".
ناونیشانی مەراسیمی یادکردنەوەکە:
بەروار: ٨ ی ئەیلول
کات: ١٣:٠٠
شوێن: Schlodderdicher Weg 48A, 51469 Bergisch Gladbach